کوردستانی
ههڤاڵ ئهبوبهكر قسهى كۆتایی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
پارێزگارى سلێمانى له بارهى شكاندنى مانگرتنى مامۆستایان و فهرمانبهرانى سلێمانى پهیامێكى بڵاوكردهوه.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگهیاند "مانگرتووەکان، سەروەرن، پێشڕەوی جەماوەرن، مانگرتووە جوامێرو سەربەرزەکان، هاوڵاتییانی شکۆمەند".
وتیشى "سوپاس و رێزو پێزانین و وەفاو ئەمەکداریی بۆ گیانی بەرزی بەرپرسیارێتیی و خۆنەویستیی و خۆڕاگریی و دڵسۆزیی و داکۆکیکاریی و قوربانیدانە سەرکەشانەکانتان، بۆ خەباتی ئینسانییانەو ئاینییانەو ئەخلاقییانەو ویژدانییانەو نیشتمانییانەو ئاشتییانەو مەدەنییانەتان، نوێنەرو باڵیۆزە جوامێرو ڕاستەقینەکانی دۆزو داواو مافە ڕەواو گشتییەکانی خەڵک".
ئهوهشى خستهڕوو "ئومێدمان، کارمان، بۆ پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن و بەدواداچوونی ئامانج و داواکارییە گشتییەکانتان دەبێت، ئیتر سیانزدە ژمارەی ئومێدو بوون و مان و بەردەوامبوون و گەشەکردنە، بۆ هەمیشە، شادو سەربەرزو سەرکەوتووبن".
ئهمڕۆ سێشهممه، دواى 15 رۆژ مامۆستایان و فهرمانبهرانى مانگرتوو له سلێمانى لهژێر فشارى هاوڵاتییان مانگرتنیان شكاند.
ع
بیروڕا



