کوردستانی
سهرۆكى گهوره شارهوانى وان سزاى سێ ساڵ و 9 مانگى بهسهردا سهپێندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
![سهرۆكى گهوره شارهوانى وان سزاى سێ ساڵ و 9 مانگى بهسهردا سهپێندرا](/uploads/article/thumbnail/42427/slider_252531.jpg)
مهودا میدیا-
دانیشتنی دادگایی کردنی عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی وان، لە پێنجەمین دادگاییكردنی سزا قورسەکانی ئامەد دەستیپێکرد کە بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی بە مەبەستی رێکخراوی تیرۆریستی" و "بانگەشەکردن بۆ تیرۆر لە خۆپیشاندانەکان دا" درابووە دادگا.
محەممەد ئەمین ئەکتاری، پارێزەری عەبدوڵڵا زەیدان راگەیاند "پێنجەمین دادگایی سزا قورسەکانی ئامەد، بە تۆمەتی یارمەتیدانی رێکخراو، سزای سێ ساڵ و 9 مانگ زیندانیکردنی بەسەر عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی وان دا سەپاند".
باسى لهوهشكرد "لەبەرئەوەی عەبدوڵڵا زەیدان لە چوارچێوەی هەمان بڕیاردا کە لەلایەن دادگەی باڵاوە هەڵوەشێنرابووەوە 5 ساڵ و دوو مانگ لە زینداندا مابووەوە، جارێکی دیکە ناچێتەوە زیندان".
وتیشى "کردەوەیەکی یاسایی نییە و بەپێی یاسا ناتوانن قەییوم بۆ گەورەشارەوانی وان دابنێن، بەڵام لەبەرئەوەی بڕیارێکی سیاسییە، من ناتوانم هیچ شتێک لەو بارەیەوە بڵێم".
ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)