کوردستانی
عهلى باپیر: پارتی کارێکی هەڵەی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
عهلى باپیر، سهرۆكى كۆمهڵى دادگهریی كوردستان له پهیامێكدا هێرشى كردووهته سهر پارتى دیموكراتى كوردستان و دهڵێت "دهبوو پارتى پێشوازیی له مامۆستایان بكردایه و خزمهتى بكردنایه".
ئەوەی پارتی کردی، نەدەبوو کردبای و ئەوەی نەیکرد، دەبووایە کردبای
🔹عەلی باپیر- سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
لەسەر بناغەی دڵسۆزیی نواندنم بۆ هەموو لایەک، وەک پێغبەری خوا "صەڵات و سەلامی خوای لەسەر بێ" فەرموویەتی: (الدین: النصیحه) رواه مسلم. واتە: دینداریی دڵسۆزیی و بەخەمەوەبوونە..
دەڵێم:
نەدەبووایە پارتی - لە ڕۆژی: ٩/٢/٢٠٢٥ ز - ڕێگریی لە سەدان مامۆستای بەڕێزو دڵسۆزی هەرێمی کوردستان بکات بێنە بەردەمی (UN) و خۆپێشاندان بکەن، دژی موچەبڕان و دواخستنی، چونکە، بابای ستەملێکراو مافی خۆیەتی ستەملێکراویی خۆی بخاتەڕوو، بە هەر شێوازێکی شەرعیی و شارستانیی، خۆپێشاندانیش یەکێکە لەو شێوازانە، چونکە پارتی بەو هەڵوێستەی نیشانەیەکی پرسیاری دیکەی خستە سەرخۆی، لە بواری حوکمڕانیی و مامەڵەی ڕاست و ڕەوا لەگەڵ خەڵک دا، بە تایبەت توێژی مامۆستایان، کە مافیان لەسەر هەموو لایەک هەیە و، هەموومان قەرزداریانین، پەندێکی جوانیشە دەڵێ: (الحُرُّ مَنْ راعى وِداد لَحْظة، ولَم يَنْسَ مَنْ تعلّم منه لَفْظَة).
ئەوەش كە دەبووایە پارتی کردبای – هەر گومانێکیشی لەسەر هەندێک لە خۆپێشاندەران هەبووایە - ئەوەبوو کە بەڕێزەوە پێشوازیی گەرمیان لە مامۆستایان کردبایەو، خواردنێکی سەفەرییشیان پێدابان و، چەند سەیارەیەکیشیان ناردبان، وەك ڕێز لێگرتن و چاودێریی و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەش، ئەوکاتە حاڵەتەکەی دەکردە دەستکەوتێک بۆخۆی و، لە جیاتی خاڵ لەسەر خۆ تۆمارکردن، خاڵی بۆخۆی تۆمار دەکرد!
عەلی باپیر
١١/٢/٢٠٢٥ ز
١٢ شەعبانی ١٤٤٦ ك