ئابووری

پێویستە کۆمپانیاکان نرخی ئینتەرنێت هەرزان بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێویستە کۆمپانیاکان نرخی ئینتەرنێت هەرزان بکەن
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد کە وەزارەتی پەیوەندییکردنی عیراق بە رێژەی 45٪ نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتی بۆ کۆمپانیاکانی ئاسیاسێل و زین کەمکردووەتەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەم بڕیارەی وەزارەت تایبەت بە هەرزان کردنی نرخی ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتییان و رەخساندنی دەرفەتی کێبرکێیە لەنێوان کۆمپانیاکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بریارەکە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بەنرخێکی هەرزانتر و گەیاندنی بە هاوڵاتییان و بەشداربووانی هەردوو کۆمپانیاکە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی تێبینی دەکرێت تاوەکو ئێستا کۆمپانیای ئاسیاسێل و زین نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتیان بۆ هاوڵاتییان هەرزان نەکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan