ئابووری
لیستی مووچەی مانگی دوو رەوانەی بەغدا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزارەتى دارایى و ئابووری هەرێم لیستى مووچەى مانگى دوو لەگەڵ تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى یەک رەوانەى بەغدا بکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووری هەرێم رایگەیاند "بەغدا داواى لیستى مووچەى مانگى دووی لەگەڵ تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى یەکی ئەمساڵ کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیستی مووچەی مانگی دوو لەم هەفتەیەدا رەوانەی بەغدا دەکرێت و هیوادارن پێش 25ی مانگ، بەغدا تەمویلی مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى یەکی ئەمساڵ، تەواوی خەرجییەکان و داهاتە نانەوتییەکانیى تێدایە، کە 50%ى داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم هەفتەی رابردوو رەوانەی بەغدا کراوەو بڕەکەى 51 ملیار و 895 ملیار دینار بووە".
ب ح
بیروڕا



