گشتی

حەج و عومرەی هەرێم بۆ حه‌جى ئه‌مساڵ ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەج و عومرەی هەرێم بۆ حه‌جى ئه‌مساڵ ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

حەج و عومرەی هەرێم داوا له‌و كۆمپانیایانە ده‌كات كه‌ ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە و گرێبەستی عومرەیان نەكردووە، تا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن و پێویستیشە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان وەكو بارمتە  ببه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمى كوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی كە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە ئاگادار دەکەینەوە بەزووترین كات سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بكەن بەمەبەستی واژووكردنی گرێبەست".

راشیگه‌یاندووه‌ "هەر كۆمپانیایەك دوابكەوێت مافی بەشداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایەكی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و دوا كات بۆ سەردانكردنی كۆمپانیاكان، رۆژی پێنجشەممە 20ی ئەم مانگە دەبێت".

لە راگەیەندراوەكەدا ئه‌وه‌ش هاتووە "ئەو كۆمپانیانەی كە گرێبەستی عومرەیان نەكردووە پێویستە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان وەكو بارمتە  بهێنن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan