کوردستانی
كارێكى تر‌ى نهێنى حكومه‌ت ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڵاوبوونه‌وه‌ى نوسراوێكى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى كه‌سێك به پله‌ى راوێژكار هه‌رزوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى هه‌ژاند.
نوسراوێك كه واژۆى جوتیار عادل، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریی حكومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ره‌و نوسراوه "نهێنى" باس له دامه‌زراندنى كه‌سێك به‌شێوه‌ى راوێژكار ده‌كات بۆ مووچه‌ى زیاتر له شه‌ش ملیۆن دینار.
ئه‌و نوسراوه هه‌رزوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بلاوبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى هاوڵاتییان و چالاكوانان و رۆشنبیران بووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى مانگى رابردوو نوسراوێكى تر‌ى نهێنی حكومه‌ت بڵاوبووه‌وه كه باسى له‌پێدانى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ده‌كرد به كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى تایبه‌ت.
بیروڕا



