ئابووری
مووچەی مانگی 12 نادرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دروستکردنی لیژنە بۆ مووچەی مانگی 12 تەنها کات کوشتنبوو.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند " گرفتی مووچەی مانگی 12 بە سەرۆکی هەرێم چارەسەر نەکرا ئێستا چۆن لیژنەیەکی لاوەکی دەتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات".
وتیشی "تا ئێستا هیچ کۆبونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتەش نەکراوە و تەنها بۆ کات کوشتنە".
ئەوەشی خستەڕوو "تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ لیژنەی دارایی پێی راگەیاندووین، کە بابەتی مووچەی مانگی 12 لای ئێمە داخراوە و ناردوومانە".
ع
بیروڕا



