کوردستانی
خۆبەخشەكان دابمەزرێن... زەويش بۆ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی لە بەرانبەر ئەرك و ماندبوونی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لە ماوەی رووبەڕووبووونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا چەند داواكارییەك ئاراستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات.
لە نوسراوێكی سەندیكای كارمەندانی پزیشكی هاتووە "بەهۆی ئەوەی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ریزی پێشەوەیان گرتووە و چەند پزیشكێكیش بەهۆی بەریەككەوتنیان توشی نەخۆشیەكە بوون پێویستە رێز و پێزانینیان بۆ بكرێت".
هەروەها "دابینكردنی زەوی بۆ بەشداربووانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، لەو شوێنەی كاری تێدادەكەن، پێدانی سوپاس و پێزانین و پێشخستنی خزمەتیان، دامەزراندنی خۆبەخشەكان كە لەو دۆخەدا پێشەنگن، دابینكردنی هاوكاری دارایی بۆ سەرجەم بەشداربووانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا".