راپۆرت
شاری جاڵجاڵۆکە كام شاره‌ى هه‌رێمى كوردستانه و بۆچى به جاڵجاڵۆكه ناوده‌برێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئایا تا ئێستا زانیوته هه‌رێمى كوردستان شارێكى هه‌یه ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌وه لێى بڕوانیت له جاڵجاڵۆكه ده‌چێت و ته‌نانه‌ت نه‌ك به كوردى به زمانى بیانى ئینگلیزیش بنووسى سپایده‌ر ستى له ناو ئه‌م هه‌موو شارانه‌ى وڵاتانى جیهان، ئه‌و شاره‌ى هه‌رێمى كوردستانت بۆ ده‌رده‌خات؟
ئه‌و شاره‌ش پایته‌ختى كوردستانه و شارى هه‌ولێره، دیزانى ئه‌م شاره به جۆرێكه زۆر نزیكه له گیانله‌به‌رى جاڵجاڵۆكه و كاتێك له ئاسمانه‌وه بڕوانیته ته‌واوى شاره‌كه زۆر به روونى هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت و ته‌نانه‌ت چه‌ندین وێنه‌ش كه له چاوى كامێراكانه‌وه چركێندراون، ئاماژه به دیزانى شاره‌كه ده‌دات كه چۆن له جاڵجاڵۆكه ده‌چێت، به هۆى ئه‌و هەموو شه‌قامه بازنەییانەی کە هەر گەورەتر دەبن و زیاتر لە ناوەندی شارەوە درێژدەبنەوە، هه‌ر ئه‌وه‌ش واى كردووه هەولێر بە شاری جاڵجاڵۆکە ناوببرێت.
ئه‌گه‌رچى له مێژه ھەولێر بە "شاری جاڵجاڵۆکە" ناودەبرێت، بەھۆی ئەو شێوازەی لە هەواوە دەرکەوتووە، بەڵام رەنگە ئەوە چیتر ناوێکی گونجاو نەبێت، چونکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی دانیشتووان و فراوانتربوونى شاره‌كه، به هاتنى خەڵکی شارەکانی نزیک و ناوچە گوندنشینەکان بە رێژه‌یه‌كى به‌رز واى کردووە، ساڵانه په‌ره ب‌سێنێت، هاوكات دروستكردنى چه‌ندین سیتى نوێ به دیزاینى مۆدێڕن، له گۆشه جیاوازه‌كانى شاره‌وه پایتەختى په‌لکێش كردووه بۆ شێوەیەکی گۆڕاوتر، واى ده‌كات په‌ل و پۆكانى جاڵجاڵۆكه‌كه په‌رته‌وازه ببێت و دارى به‌سه‌ر برده‌وه نه‌مێنێت.
شاری ھەولێر دەکەوێتە ناوەڕاستی باشووری کوردستان و شوێنێکی گرنگ بووە لە کۆنەوە تا ئێستا، زۆربەی ناوچەکانی زەویی بەپیتن بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری دەستدەدات، کەشوھەوایەکی چوار وەرزەی ھەیە و ھاوینی گەرم و زستانی سارده، مێژووى شاره‌كه‌ش دەگەڕێتەوە بۆ لانیکەم 6000 ساڵ پێش زایین، یه‌كێكه له کۆنترین شاره‌کانی جیهان و ساڵانەش گەشتیارانی سەرتاسەری جیهان بۆ لای خۆی رادەکێشێت.
پ ح ع

بیروڕا