جیهانی
ئێران خەریكە بەسەر كۆرۆنا سەردەكەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستی ئێران رایگەیاند، رۆژ بە رۆژ تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران بەرەو كەمی دەڕوات و ئامارەكان لە دابەزیندان.
كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بەرەو كەمبوونەوە رۆشتووە و ئامارەكان بەراورد بە رۆژانی رابردوو لە دابەزیندان".
وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوە پشتی بەوە بەستووە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە سەرانسەری ئێرنا هەزار و 500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام رۆژانی پێشتر سەرو دوو هەزار تووشی كۆرۆنا دەبوون.
بەپێی دوایین ئامارەكان لە ئێران زیاتر لە 78 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و چوار هەزار و 683 كەسیش گیانیان لە دەستداوەو 48 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
پێشتر بەرپرسانی تەندروستی ئێران ئەوەیان راگەیاند "بۆ چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا پشت بە پلازمای چاكبووەكانی كۆرۆنا دەبەستن وئەوەش بەرێژەی لە سەدا 40 كاریگەری لەسەر چاكبوونەوەی تووشبووەكانی دەبێت.