کوردستانی

ساڵح موسلیم: كورد به‌شدارى هه‌موو شتێكى سوریایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵح موسلیم: كورد به‌شدارى هه‌موو شتێكى سوریایه‌

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پەیەدە، ڕێککەوتنی مەزلووم کۆبانی و ئەحمەد شەرعی سەرۆکی دەوڵەتی کاتی سوریای، به‌ هاوئاراستەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ده‌زانێت و ده‌شڵێت، لە نامەی ئۆجەلاندا هیچ بانگەوازێک بۆ چەکدانانی کوردی سوریا نەکراوە.

ساڵح موسلیم، وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پارتی یەكێتیی دیموكرات ناسراو به‌ په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند "ئەو رێککەوتنە چەند رۆژ پێشتر لە دانیشتنی هاوبەشتی ئیدارەی خۆسەری باکوو و رۆژهەڵاتی سوریا و هەسەدە پەسند کرا و بڕیار درا کە ئەو لیژنانە پێکبێن بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌".

وتیشی "ئێمە پاش ئەو هەمووە شەڕ و خەباتە لە هەموو شتێکی ئەم دەوڵەتەدا هاوبەش دەبین؛ لە ئیدارە، دەستوور، ژیان، ئابووری و لە هەموو شتێکدا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئۆجەلان لەو نامەدا جەختی لەوە کردووە کە ئێمە لە سەر رێبازێکی دروستین و پێویستە بەشێک لە سوریا بین و پێکەوە بگەینە ئاشتی، ئەگەرچی لە نامەکەی ئۆجەلاندا ئاماژە بە چەکدانانی هێزەکانی کوردی سوریا نەکراوە، بەڵام لە بابەتی ناوەڕۆکەوە، رێککەوتنی کورد و دەوڵەتی ناوەندی سوریا، هاوئاراستەی پەیامەکەی ئۆجەلانە".

ع
Qaiwan
Qaiwan