کوردستانی
ئەنەکەسە: رێكکه‌وتنی عەبدی و شەرع روون نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێكی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) بڵاویکردەوە کە ئەوان ئاگاداری رێككه‌وتنی نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆكی راگوزەری سوریا نین.
فەسڵە یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە رایگەیاند "رێككه‌وتنی نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ ئەوان سوپڕایزێک بووەو له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستویانه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان ره‌شنووسێكی سیاسی‌یان له گەڵ په‌یه‌ده و مه‌زڵوم عه‌بدی هه‌بووە كه داخوازییه‌كانیانی تێدابووە وه‌كو كورد بۆ ده‌ستوری ئاینده‌ی سوریا، بێگومان ئەو ڕێككەوتنەكەی كە كراوە هیچ خاڵێكی ئه‌و ره‌شنووسه‌ی تێدا نه‌بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە دان بنرێت به مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد دا، ئه‌و هاوڵاتییانەی له سه‌رێكانی و عه‌فرین ئاوارەبوون بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
ب ح

بیروڕا