ئابووری
جیاوازى نرخى كاره‌با له هه‌رێم و عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت نرخى كیلۆواتێك كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتییان به 156 دینار دابنێت و هه‌ر ماڵێك ساڵانه له‌سه‌رو 250 هه‌زار دینار پاره‌ى كاره‌باى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام نرخى كیلۆواتێك كاره‌با له عیراق 10 دیناره‌و مانگانه پاره‌یه‌كى زۆر كه‌م له‌سه‌ر هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت.
فه‌رمان سدیق، رۆژنامه‌نوس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخی کیلۆواتی کارەبا له شاره‌كانى عیراق، بۆ هەر کیلۆواتێک 10 دینار دیاریكراوه".
وتیشى "ئەو کارەبایەش لە کۆمپانیای کار بۆیان ده‌چێت و به‌و نرخه ده‌یده‌نه هاوڵاتیی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەتا 1600 کیلۆوات 10 دینارە، دواتر بۆ 1600ى دووەم دەبێتە 25 دینار و پاشان ئه‌گه‌ر هاوڵاتیی زیاترى سه‌رفكرد ده‌بێته 35 دینار".
واته، ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌ك له هه‌رێمى كوردستان 1600 كیلۆوات به نرخى 156 دینار سه‌رفبكات، مانگانه بڕى 250 هه‌زار دینارى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، له شاره‌كانى عیراق، 16 هه‌زار دینارى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته به‌نزیكه‌ى 16 هێنده‌ى كاره‌باى هه‌رێم له هى عیراق گرانتره.
ع
بیروڕا



