کوردستانی
ئارى هه‌رسین: ره‌خنه‌ى توند له‌دابه‌شكردنى یه‌ك ملیۆن نان ده‌گرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى لقى 4ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى باس له دابه‌شكردنى یه‌ك ملیۆن نانى پارتى ده‌كات له مانگى ره‌مه‌زان و ده‌ڵێت كارێكى خراپبوو.
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی 4ى پارتی رایگه‌یاند "دابه‌شكردنى یه‌ك ملیۆن نان له لایه‌ن حزبه‌كه‌مه‌وه شتێكى باش نه‌بوو".
وتیشى "مرۆڤ لە ریکلامی یەک ملیۆن نانەکەدا ئەگەر چاوی بنوقێنێت وڵاتی مۆزەمبیق و سۆماڵی بیردەکەوێتەوە، لە خوا بەزیاد بێت ئەو برسێتییەی کە لەو دوو وڵاتە هەیە لە کوردستاندا نییە".
باسى له‌وه‌شكرد "مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگای لەو پرۆژەیە نەبووە و دوور و نزیکیش پەیوەندی بەوەوە نەبووە".
پارتى له مانگى ره‌مه‌زان بڕیاریدا یه‌ك ملیۆن نان دابه‌شبكات به‌سه‌ر خه‌ڵك و له چه‌ندین ناوچه نانه‌واى ته‌رخانكردبوو، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى لاى خه‌ڵك دروستكرد و ره‌خنه‌یان لێگرت.
ع
بیروڕا



