کوردستانی
وەزیری دارایی عیراق بۆ ناردنی مووچە پێش جەژن مەرجی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

هەندێك لە سەرچاوە عیراقییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە كە تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
باسیان لەوەشكردووە، وەزیری دارایی عیراق تەنها یەك مەرجی هەیە بۆ ناردنی مووچە پێش جەژن ئەویش ئەوەیە حكومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی مانگەكانی یەك و دوو رادەستی بەغدا بكات بەو بڕەی كە پێشتر رێكەوتنیان لەسەر كردووە.
سەرچاوە عیراقییەكان باسیان لەوەشكردووە، یەكێك لە هۆكارەكانی درەنگ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەیە كە مانگانە وەزارەتی دارایی هەرێم درەنگ لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەدكات و وردبینیكردنی لیستەكەش كاتی دەوێت و هەرجارێكیش كە دەنێردرێت كەموكورتی زۆری تێدایە، بۆیە هەتا بەو شێوەیە بێت ئەوان ناتوانن مووچە لە وادەی خۆیدا رەوانەی هەرێم بكەن.
ئ پ
بیروڕا



