ئاشتی حەمەساڵح
شەڕی بەتەمەنەکان لەگەڵ کۆرۆنا
چیرۆکی ئەوانەی بەتەمەن بوون و سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا ئومیدی ژیانێکی تر بۆ بەتەمەنەکان دەگەرێنێتەوە، بەپێی ئامارەکان لەئێستا 15/4/ 2020 کاتژمێر 12:40 خولەک ، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو ملێونی تێپەراندووە هەروەها نزیکەی 127 هەزار کەسیش گیانیان سپاردووە، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا چیرۆکی چاکبونەوەی چەندین کەسی بەتەمەن لە تووشبووانی کۆرۆنا مژدەی ئەوە دەدات کە لەکۆتای رووبەرووبونەوەکەدا، کۆرۆنا خۆی بەدەستەوە دەدات و پاشەکشە دەکات !
زۆربەی دەنگ و باس وهەواڵەکان لەمیدیایاکانی کوردستان بۆ بەتەمەنەکان تۆقێنەربوون، رەنگە ئەمەش لەوەوە سەرچاوە بگرێت کە نووسەرو وتاربێژەکان ئەنزموونێکی ئەوتۆیان نەبووبێت لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵەکان لە کاتی کارەساتەکاندا یان کەمی زانیاری بووبێت لەبارەی ئەم پەتایەوە، ئەمەش ئەو دەردەیە کە زۆربەی میدیاکان پێوەی دەناڵێنن، بۆ بە خیرایی گەیاندنێک ، بەخیرایی هەناوی توێژێکی ماندووی دەستی رۆژگاریش بەردەدەنەوە، ئەوەی جێی تیبینی بوو زۆرێک لەوانەی تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵییەوە بوو هەموو چرکەیە بەرکەوتنیان هەبوو لەگەڵ هەواڵێکی ناخۆش لەسەر زاری پسپۆر و تەنانەت هەندێک لە پسپۆرایش، بەبێ گوێدانە بریندارکردنی هەستی خەڵکی بەتەمەن بەم جۆرە: (خۆشبەختانە....پەتاکە تەنها بۆ بەساڵاچوون مەترسیدارە!!)
بەبێ روونکردنەوەی هەلومەرجی بەتەمەنەکە، ئەمەو دەیان رستەی تر کە شایانی ئەوەن هەڵوێستەیان لەسەر بکرێت، بەڵام خۆشبەختانە بینیمان کە زۆربەی بەتەمەنەکان چاکبوونەتەوە و بگرە لەخراپترین شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و لە بەرزترین تەمەندا تووشبووانی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە . باشترین بەڵگەش توێژینەوەکانە بۆ نمونە: توێژینەوەیەک لە چین کراوە ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 70-79 ساڵ بووە بە ریژەی 8% گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ئەوانەشی تەمەنیان لە هەشتا بەرەو ژوور بووە بەرێژەی 14.8% گیانیان لەدەستداوە، رێژەی ئەم قوربانیانەش پەیوەندیی بە هەندێ نەخۆشییەوە هەبووە کە زۆرجار بەهۆی تەمەنەوە تووشی هەرکەسێک دەبێت، بەڵام مەرج نییە هەمووکات بەتەمەن بەرگەی ئەم پەتایە نەگرێت و رووبەرووی مردن ببێتەوە باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە چاکبوونەوەی ژمارەیەکی بەچاوە لە تووشبووی ڤایرۆسەکە، کە تەمەنیان لەسەرووی 100 سالییەوەیە و لەشەری دژ بە کۆرۆنادا براوەبوون، ئەمانەش چەند چیرۆکێکی زیندوون:
لە هۆڵەنەدا (کۆرنیلیا راس) تەمەنی 107 ساڵە و چاکبووەتەوە، بەپێی رۆژنامەنی (ئەی دی) هۆڵەندی لە خانەی بەساڵاچووان لەدورگەی خوریە ساڵیادی 107 ساڵەیان بۆ کردۆتەوە. ئەو بەئیرادەی بەهێزی پزیشکەکانی سەرسام کردووە .
لە بەرازیلیش (جینا دال کۆلیتۆ) تەمەن 97 ساڵ بەتەمەنترین تووشبووی وڵاتەکەیانە و چاکبووەتەوە لەکاتێکدا کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە - بەهۆی سەختی باری تەندروستییەوە - هیچ کەس چاوەرووانی چاکبوونەوەی ئەوی نەکردووە، دەزگای (ساو لویز) کە نەخۆشخانەی (فیلا نۆفا ستار) بەرێوە دەبات رایگەیاند کە (جینا دال کۆلیتۆ) تەمەنی لە 100 نزیک بووەتەوە تەنها رزگاربوویەکە لەخێزانێک کە بریتیبوون لە 11 خوشک و برا لە لەشاری سانتۆس، خاوەنی نەخشخانەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە جینا تا ئیستاش شۆفێری دەکات و تەندروستیشی باشە.
هەروەها رۆژنامەی (کۆریری دیلا سیرا) چیرۆکی ئەو بەساڵاچووانەی تۆمارکردوەە کە تووشی پەتاکە بوون، نووسیوویەتی: یەکێک لە بەساڵاچووان بەناوی (ئەلبیرۆ بیلوتشی) تەمەن 101 ساڵە لەجەنگی جیهانی دووەمدا بەشداری کردووە و دووجاریش لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە بە دیل گیراوە و لەدەستیان هەڵهاتووە، دووای ئەوەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانە رووبەرووی کۆرۆنا وەستاوەتەوە، لەکۆتاییدا ئەویشی بەزاندووە .
چیرۆکێکی تریش کە میدیا جیهانییەکانی سەرسام کردبوو، (ئادا زانۆسۆ) کاتێک لەمەنی 104 ساڵیدا تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و چاکبووەتەوە، ئەو خاتوونە لەخانەی بەساڵاچووان لەشاری (بییللا) لەنزیک شاری (تۆرینۆ) دەژی ، مناڵەکانی دەڵێن نهێنی مانەوەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە تەبیعەتی زۆر خۆشە و ئیرادەی بەهێزە و زۆر دەخوێنێتەوە هەروەها بەردەوام سروتە ئاینییەکان دەڵێتەوە .
لەکۆتاییدا زۆر گرنگە نووسەر و رۆشنبیرو وپسپۆران لەکاتی بڵاوکردنەوەی نووسین یان قسەکردن لە میدیاکاندا هەستی بەرپرسیارێتی لە دەربرینی دەستەواژەکاندا لەپێشتر بێت لەلایان هەتا قسەی وروژینەر کە دوورنییە ژیانی خەڵکێک بخاتەوە مەترسییەوە بەتایبەت لەم قەیرانەدا کە خەڵکە بەتەمەنەکە تووشی دڵەروکێ و شلەَژانی دەروونی کران، دووەم پەلە نەکردن لەبڵاوکردنەوەی زانیارییدا، چونکە پێشبرکێی گواستنەوەی زانیاری لەرۆژانی کارەساتی سروشتی و تەندروستیدا زۆر مەترسیدارترە لەهەرکاتێکی تر، بەتایبەتی لەسەردەمی ئینتەرنێتدا لەبەر ئەوە خوێندنەوەی زۆر و بەئاگابوون لەبارودۆخەکە بەگشتی و بەوردی هەروەها بەهەندوەرگرتنی تەندروستی وبەرژەوەندی ئەو خەڵکەی کە گوزارشت و نووسینی ئاراستە دەکرێت، لەپێشترە لەهەر شتیکی تر .
ئامار و چیرۆکەکانم (وەرگتووە ، وەرگێراوە) لەنووسنێکی (د. اسامە ابو الرب، بەناونیشان قاهرو کورونا.. قێێ مبشرە عن مسنین تغلبوا على الفیروس) .