گێتی

عەلی قەرەداغی بانگی جیهاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی قەرەداغی بانگی جیهاد دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە کە لیژنەی ئیجتیهاد و فەتوای یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان فەتوایەک سەبارەت بە بەردەوامی هێرش بۆ سەر غەززە و پێشێلکردنی ئاگربەست دەردەکات.

د.عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگەیاند "یەکێتییەکە، واجبکردنی جیهادی چەکداری دژ بە داگیرکاریی لە فەلەستین لەسەر هەموو موسڵمانێکی بەتوانا لە جیهانی ئیسلامدا راگەیاندووە، هەروها پێویستی دەستێوەردانی سەربازی خێرا لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتییەکە گەمارۆدانی ئیسرائیل لەبوارەکانی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی  و دابینکردنی پێویستی لە رووی سەربازی و دارایی و سیاسی کردووە، هەروەها داوا دامەزراندنی هاوپەیمانییەکی سەربازیی ئیسلامی بۆ پاراستنی میللەت و راگرتنی هێرشەکانی غەززە کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتیەکە داوایکردووە، قەدەغەکردنی ئاساییبوونەوە لەگەڵ دوژمن
قەدەغەکردنی دابینکردنی نەوت و گاز بۆ ئیسرائیل، چاوخشاندنەوە بەو پەیماننامە ئاشتیانەی کە هەندێک وڵاتی عەرەبی لەگەڵ قەوارەی داگیرکەردا ئەنجامیان داوە".

باسی لەوەشکردووە "پێویستی جیهادی دارایی بۆ پشتیوانی براکانمان لە غەززە و خێرا کردنەوەی دەروازەکان و داواکردن لە پێکهاتە موسڵمانەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فشار بخەنە سەر ترەمپ و حکومەتەکەی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بۆ راگرتنی دەستدرێژی و هێنانەدی ئاشتی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan