گێتی

سەرۆکی ئێران: ئامادەین لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی ئێران: ئامادەین لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان بکەین
مەودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ ژماریەک لە بەرپرس و ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەكەی کۆبووەتەوەو ئاشکرایکردووە تاران دەیەوێت لە ئاستێکی یەکسان لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند "ئەمریكا دەیەوێت نەک بە تەنها ئێران بەڵکو هەموو جیهان زەلیل بكات، ئەو سیاسەتەش پێچەوانەی بانگەوازەكەیەتی بۆ دانوستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاران دەیەوێت لە ئاستێکی یەکساندا لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات، بەڵام واشنتۆن لەلایەكەوە هەڕەشە دەكەن و لەلایەكی ترەوە داوای دانوستان لە ئێران دەكەن، ئەگەر ئەمەریکا دانوستانی دەوێت، هەڕەشەکردن سوودی چییە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan