گێتی
سوپای پاسداران: ئامادەین بۆ شەڕ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی سوپای وڵاتەکەی کۆبووەو ئاشکرایکرد ساڵی رابردوو بۆ وڵاتانی ئیسلامی ساڵێکی پڕ لە هەوراز و نشێوی سەخت بووە.
حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند "شەڕی غەززە سەرسوڕهێنەرترین چیرۆکە لە مێژوودا و خەڵک بە تەواوی گەمارۆدراوە، بێ ئاو و خواردن، لەژێر ئاگری بێبەزەیی دوژمندان، بەڵام بەرگری دەکەن، رێگە نادەن دوژمن بە ئامانجەکەی بگات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێران دەستپێشخەری بۆ شەڕ ناکات، بەڵام ئامادەیە بۆ هەر شەڕێک و هیچ هەنگاوێك پاشەکشە ناکات و هێز و توانای دوژمنەکانیش دەزانن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێران لە شەڕدا بە تەنها نییە و یەمەنییەکان و حزبوڵڵا لە لوبنان و مقاوەمە لە عیراق بە هەمانشێوە بەرگری دەکەن".
ب ح

بیروڕا