گێتی
فەڕەنسا: بڕیارەکەی ترەمپ مەترسیدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی باج بەسەر هەناردەی وڵاتان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوەو سەرۆک وەزیرانی فەڕەنساش پێشبینی قەیرانێکی جیهانی دەکات.
فرانسوا بایرۆ، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا رایگەیاند "بەهۆی بڕیارەکەی ترەمپ ناسەقامگیریی دروست دەبێت، لە ئەنجامدا ئابووریی جیهانی بۆ ماوەیەکی زۆر لاواز دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەکە ی سەرۆکی ئەمەریکا دەبێتەهۆی مەترسی لەدەستدانی کار و لاوازبوونی ئابووریی و وەستانی وەبەرهێنان لە وڵاتانی جیهان".
ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارەکەی ترەمپ بۆ ئابووری جیهان بە گشتیی و بۆ ئەمەریکا بەتایبەتی زیانی زۆرە، سەپاندنی باج بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەبێتەهۆی قەیرانێکی جیهانی".
ب ح

بیروڕا