گێتی

ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وردەکارییەکانی ناوەڕۆکی وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نامەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکای خستەڕوو.

محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "لەم وەڵامەدا بێگومان رێبەری باڵا فەرمانەکانی خۆی داوە و وەزیری دەرەوەش گەیاندوویەتی، رێوشوێنەکان لەسەر بنەمای ئەو راستییە بوو کە ئێمە بە هەموو هێزەکانمانەوە وەڵامی ئەو هەڕەشەیە دەدەینەوە بەڵام دەستپێکەری شەڕ نابین".

وتیشى "ئێمە بەدوای ئاشتی لە ناوچەکەدا دەگەڕێین، هەروەها ئەو خاڵەی کە ئێمە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین لە پرسی ئەتۆمی و بەدوای پێداویستییەکانی نەتەوەی خۆماندا دەگەڕێین لە بەرنامەی ئەتۆمیدا، و چەند خاڵی دیکە کە لە وەڵامی ئێراندا بوون".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێمە راستەوخۆ دانوستان ناکەین، بەڵام هیچ کێشەیەک لە دانوستانی ناڕاستەوخۆدا نییە، ئێوە بێ بەڵێنترین لایەن بوون لە دانوستانەکاندا، هەربۆیە هیچ متمانەیەک بە ئێوە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا رێگرنین بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ، بۆیە ئەگەر راستگۆیانە بجووڵێن، دەتوانرێت دانوستان ئەنجام بدرێت".

هه‌روه‌ها "ئێمە حەز بە شەڕ ناکەین، بەڵام قسەی زۆر و چەوساندنەوە تەحەمول ناکەین و قبووڵ ناکەین و خۆڕاگر دەبین".

ع
Qaiwan
Qaiwan