گێتی
مهسعود پزیشكیان: تهنها دانوستانمان دهوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سهرۆك كۆمارى ئێران رایگهیاند، نهك شهڕ، نه چهكى ئهتۆمى، هیچكاممان ناوێت و تهنها داواى دانوستان دهكهین.
مهسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند "ئێمە بەدوای شەڕ و بۆمبی ئەتۆمی نین، بەدوای دانوستاندا دەگەڕێین، بەڵام ئەمهریکییەکان دەبێ بیسەلمێنن کە ئەوانیش بەدوای دانوستاندا دەگەڕێن".
وتیشى "ئێران باوهڕى بە دانوستان هەیە، بەڵام بە زەلیلی نا، ئێمە لەگەڵ هەموو جیهان دانوستان دەکەین و لەگەڵ کەسدا هیچ شەڕێکمان نییە، بەڵام ملکەچ و زەلیل نابین و بە هەر نرخێک بێت دانوستان ناکەین".
ئهوهشى خستهڕوو "ئێمە بەدوای شەڕ و نائارامی و بۆمبی ئەتۆمیەوە نین، ئیتر چۆن دەتوانین دونیا دڵنیا بکەینەوە، ئێمە بەدوای دانوستاندا دەگەڕێین، بەڵام ئەوانیش دەبێ بیسەلمێنن کە بەدوای دانوستاندا دەگەڕێن، ئەوەی کە ئێران مەبەستی نییە توانا ئەتۆمییەکانی بۆ مەبەستی نائاشتیانە بەکاربهێنێت، تەنیا بۆچوونی من نییە، بەڵکو فەتوای ئایینییە کە لەلایەن ئایهتوڵڵا عهلى خامنهیی، رێبەری باڵای شۆڕشى ئیسلامیی ئێرانەوە دەرچووە".
ع
بیروڕا



