کوردستانی
لە سلێمانییەوە هۆشداری درایە حكومەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوا دەكەن لە كاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.
لە راگەیەندراوێكی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سلێمانی هاتووە "ئێمە لە ریزی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناین و پێویستە لە كاتی خۆیدا 30 رۆژ جارێك مووچە وەربگرین".
ئاماژەیان بەوەشكردووە "حكومەتی عیراق سەرەڕای مووچە، مانگانە 500 هەزار وەك پاداشت و پارچەیەك زەوی بۆ پزیشكان و كارمەندان دابینكردووە، بەڵام ئێمە مووچەكانمان دوادەكەوێت".
باسیان لەوەشكردووە "ماوە 40 رۆژ دەبێت مووچەمان وەرنەگرتووە كە سەرەتاترین مافی خۆمانە و پێویستە بەزوترین كات مووچەمان پێ بدرێت".
هەر دوێنێش ئەنجومەن فشار لە سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا داوایان كرد هەرچی زووە مووچەو كۆمەڵێك ئیمتیازو مافی تر بدرێتە فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ، بەپێچەوانەوە گەورەترین خۆپیشاندان دەكەن.
لە لایەكی ترەوە، سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان داوایكردووە هەفتەی داهاتوو كەمئەندامان سەرجەمیان كۆببنەوە و دەست بەخۆپیشاندانی گەورە دەكەن دژی دواكەوتنی مووچەكانیان.