گێتی

سبه‌ینێ ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چى رێكده‌كه‌ون؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چى رێكده‌كه‌ون؟

مه‌ودا میدیا-

باڵیۆزی ئێران لە روسیا رایگه‌یاند، رەنگە شاندەکانی ئێران و ئەمه‌ریکا سەرەتا لەسەر چوارچێوە و شێوەی دانوستانەکانی داهاتوو لە کۆبوونەوەی شه‌ممه‌ى داهاتوو لە عومان رێکبکەون.

کازم جەلالی، باڵیۆزى کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ، ئەمڕۆ هەینی به‌ ئاژانسى روسیا 24ى رایگەیاند "کۆبوونەوەی سبەینێ شه‌ممه‌، له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران لە عومان سەرەتا لەسەر چوارچێوە و شێوەی دانوستانەکانی داهاتوو رێكده‌كه‌ون و دواتر بڕیار لەسەر ئەو ئەرک و پرسانە بدەن کە دەتوانرێت دانوستانیان لەسەر بکرێت".

وتیشى "ئەمە یەکەم کۆبوونەوە دەبێت و پێدەچێت سەرەتا لەسەر فۆڕماتی دانوستانەکان رێکبکەون و دواتر بابەتەکان دیاریبکەن".

شایانی باسە سبه‌ینێ شەممە دانوستانی نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا لە وڵاتىعومان دەست پێدەکات و بەرپرسانی ئەورووپایش ناڕەزایی خۆیان لە دوورخستنەوەیان لەو پڕۆسەیە دەربڕیوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan