گێتی
خامنه‌یی: دوژمن له پێشكه‌وتنى ئێران ده‌ترسێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "پێشکەوتنی ئێران، دوژمنەکانی تووڕە و بێهیوا کردووە، بێگومان خاڵی لاوازی لە بوارەکانی وەک پرسی ئابووریدا هەیە بێ گومان پێویستە چارەسەر بکرێن".
وتیشى "ئەوەی دوژمن هەستیار دەکات، ناوی کۆماری ئیسلامیی نییە، بەڵکو ئیرادەی وڵاتێکە کە موسڵمان بێت و سەربەخۆ بێت و پشت بە کەسانی دیکە نەبەستێت بۆ کەرامەتی خۆی، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوونیان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەڵوێستی دووفاقی چەوسێنەرانی جیهانیی لەڕێگەدان بە خۆیان بە توندترین و کارەساتبارترین جۆرەکانی چەک و قەدەغەکردنی پێشکەوتنی بەرگریی بۆ ئەوانی دیکە".
ئه‌و قسانه‌ى رێبه‌رى باڵاى ئێران له كاتێكدایه رۆژى رابردوو ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ گفتوگۆیان ئه‌نجامداو دواتریش هه‌ردوولا به ئه‌رێنیی باسیانكرد.
ع
بیروڕا



