کوردستانی

وادەی بەڕێوەچوونی دیداری یەکێتی ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی بەڕێوەچوونی دیداری یەکێتی ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی 2025/4/23، بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی دیداری یەكێتی بەرێوەبچێت.

د.یوسف گۆران سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دوای تەواوبوونی ئەرکەکانی کۆنفرانسە ناوچەیەکان و کۆکردنەوەی راو بۆچوونی هەڤاڵانی یەکێتی لە نێو گفتوگۆیەکی ورد و دەیان کاتژمێر کارکردن لە نۆ کۆنفراس لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان وادەی ئەنجامدانی دیداری یەکێتی دیاریکرا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیژنەی باڵای دیدار بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا دیداری دووەمی یەکێتی وەک گەورەترین رووداوی حزبی و سیاسی لە کوردستان و عیراق بە ئامادەبوونی میوانێکی زۆر و کەسایەتی کوردستانی و عیراقی لە 2025/4/23  لە شاری سلێمانی کارەکانی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجام بدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan