کوردستانی
ئەمڕۆ جارێكیتر یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكان، ئەمڕۆ جارێكیتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆدەبنەوە.
دڵشاد شەهاب، ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی رایگەیاند" ئەمڕۆ لە مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، پێشوازیی لە وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین و ئومێد زۆرە كە بتوانین هەموو بەربەستەكان تێپەڕێنین و كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم پێكبهێنین".
وتیشی"لە كۆبوونەوەكانی پێشوودا لەسەر چەند خاڵێكی گرنگ رێكەوتوون بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كە ئەوەش وایكردووە ئەمڕۆ لە رێكەوتنی كۆتایی نزیك ببنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەریەك لە پارتی و یەكێتیی بەرنامەی تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ گفتوگۆ، هەریەكەش دەیەوێت لە كابینەی نوێدا رۆڵی خۆی هەبێت بۆئەوەی لەو رێگەیەوە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەن".
ئ پ
بیروڕا



