گێتی
"ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكبكه‌وین"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، پێشوازى له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، دانوستانه‌كانیش به‌شێوه‌ى ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
مەسعود پزيشکیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "پرۆسەی دانوستانەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و کاروباری وڵاتیش لەڕێڕەوی سروشتیی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت و پەیڕەو دەکرێت".
وتیشی "راپەڕاندنی کاروباری وڵات تەنانەت بۆ یەک چرکەش دواناکەوێت، بێگومان ئێمە پێشوازی لە رێککەوتنێک دەکەین کە بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دواى گفتوگۆى هه‌فته‌ى رابردوو له وڵاتى عومان، بڕیار وایه هه‌فته‌ى داهاتوو جارێكى تر هه‌ردوولا كۆببنه‌وه.
ع
بیروڕا



