گێتی
رۆژی چوارشەممە جارێکی تر ئێران و ئەمەریکا کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/4/19، خولی دووەمی دانووستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، بڕیارە جارێکی تر لەم هەفتیەدا کۆببنەوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی رۆما رایگەیاند "ناتوانن بڵێن زۆر گەشبینن و ناشتوانن بڵێن رەشبینن، چونکە دانووستانەکان لە قۆناغی سەرەتادان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دانووستانەکان بەرەوپێش دەڕۆن و ئەمجارە گەیشتوونەتە ئەنجامێکی باشتر، دوای ئەو کۆبوونەوەیە بۆیان رووندەبێتەوە کە تاوەکو چەند لە رێککەوتنەوە نزیکن".
ئەوەشی خستەڕوو " رۆژی چوارشەممە گفتوگۆی تەکنیکی لەگەڵ وەفدی ئەمەریکی لە عومان بەڕێوەدەچێت و شەممەی داهاتووش وەفدی هەردوو وڵات لە عومان کۆدەبنەوە بۆ چاوخشاندنەوە بە ئەنجامی کۆبوونەوە و کاری لیژنە تەکنیکییەکان".
ب ح

بیروڕا