گێتی
ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى زيادكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگه‌یاند، ژمارەی رادیۆ دەرمانەکان ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران 70 دانه‌ى تێپه‌ڕاندووه و سێ رادیۆ ده‌رمانى نوێ ده‌ستیپێكراوه.
محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگه‌یاند "به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئەوە بابەتێکە کە کاریگەری زۆری لەسەر کوالێتی ژیانی خەڵک بەتایبەتی لە زانست و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو هەیە".
وتیشى "ژمارەی رادیۆدەرمانە ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران سێ دانه‌ى نوێى بۆ زیادكراوه و رادیۆدەرمانی نوێ 70 دانه‌ى تێپەڕاندووه، نزیک 20 رادیۆدەرمانی تر لەڕێگای لێکۆڵینەوە لە قۆناغەکانی تاقیگەیی و تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " بەدڵنیاییەوە ده‌بێ بڵێم کە رادیۆدەرمانەکانی ئەم دواییە لەڕیزی یەکەمەکانی جیهانە کە لە پاڵ چەند وڵاتی پێشکەوتووی جیهان بەدەستمان هێناوە کە لەم دواییەدا، مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆک کۆمارى ئێران رێنوێنیی کردووە".
ع
بیروڕا



