کوردستانی

بەڕێوەبەری ئاوی چەمچەماڵ: حه‌وت رۆژ جارێک ئاو دابەش دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری ئاوی چەمچەماڵ: حه‌وت رۆژ جارێک ئاو دابەش دەکەین

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئاوی قەزاى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، کێشەی کەمیی ئاو بەردەوامە و دابەشکردن ئاوى ماڵان دەگاتە حه‌وت رۆژ جارێک.
 
زیاد جاندار، بەڕێوەبەری ئاوی قەزای چەمچەماڵى سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی رایگەیاند  "کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ – گۆپتەپە کارە سەرەکییەکانی راگرتووە، بەڵام وردەکاریی بچووک دەکات".
 
وتیشى "ئێستا لەم وەرزەشدا دابەشکردنی ئاومان زۆر کەمە، هەندێک گەڕەک 5 رۆژ جارێک ئاویان پێدەدرێت و گەڕەکیشمان هەیە 7 رۆژ جارێک ئاوی پێدەدرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوای نزیکەی 10 مانگ لە دەستبەکاربوون لە پڕۆژەی ئاوی قەزای چەمچەماڵ، هیچ بڕە پارەیەک بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرج نەکراوە له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

ع
Qaiwan
Qaiwan