گێتی
ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى دانوستانه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو ئێران، به‌ڵام وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له سزادانى ئێران.
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه "سەید ئەسەدوڵڵا ئیمامجومە و تۆڕە بازرگانییەكەی بەرپرسن لە باركردنی غازی (LPG)و نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەكانی دەرەوە".
تۆڕە فراوانەکەی ئیمامجومە کەشتییەک لەخۆدەگرێت بە ناوی TINOS I کە بەنیازی ئەوە بووە ساڵی 2024دا لە کەناراوەکانی هیوستن لە ویلایەتی تەکساس بارەكەی هەڵگرێت، بەڵام شكستی هێناوە.
جگە لە نەوتی خاو، هێشتا غزی شلی LPG سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتە بۆ رژێمی ئێران، کە ئەم داهاتەش تەرخان دەكات بۆ بەرنامەی ئەتۆمییەكەی و بەرنامەی چەكی نەریتی پێشكەوتوو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر چه‌ند دادوه‌رێكى ئێرانى و چه‌ند رێكخراوێكى وڵاته‌كه سه‌پاند.
ع
بیروڕا



