گێتی

ئوردن رێکخراوی ئیخوان موسلیمینی قەدەغە کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئوردن رێکخراوی ئیخوان موسلیمینی قەدەغە کرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/23، وەزارەتی ناوخۆی ئوردن سەبارەت بە کاری رێکخراوی ئیخوان موسلیمین لە وڵاتەکەی بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراوی دەرکرد و بڕیاریدا سەرجەم چالاكییەكانی ئیخوان موسلیمین قەدەغە بكات و دەست بەسەر هەموو موڵك و ماڵی گواستراوەو نەگواستراوەی ئەو رێکخراوەدا بگیرێت و هەموو نووسینگەکانی لەسەرتاسەری وڵات دابخات.

مازن فەرایە، وەزیری ناوخۆی ئوردن رایگەیاند "لەمڕۆوە کاری ئیخوان موسلیمین قەدەغەیە و رێکخراوێکی نایاسایی و هەڵوەشاوەیە و هەر کەس و لایەنێل لەژێر ناو و ناونیشانی ئەو رێکخراوەدا کاربکات زیندانی دەکرێت، چونکە بەڵگەیان لەبەردەستدایە ئەندامانی سەربە ئیخوان موسلیمین، لەتاریكیدا پیلانیانگێڕاوەو هەندێك كاریان كردووە كە سەقامگیری تێكدەدات و زیان بە ئاسایش و یەكێتیی نیشتمانی دەگەیەنێت، سیستمی ئاسایش و ئارامی گشتیی تێكدەدات، لەبەرئەمانە كاركردنی ئەم رێکخراوەهەڕەشەیە بۆسەر ژیانی هاوڵاتییان". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لەمەودوا لە ئوردن بانگەشەكردن بۆ فیكری ئیخوان دەكەوێتە ژێرباری لێپرسینەوەی یاسایی و، قەدەغەیە كەس ببێت بە ئەندام لەم رێکخراوە یان بە هەرشێوەیەك مامەڵەیان لەگەڵدا بكات، هەروەها پەیوەست بوون بە ئیخوان موسلیمینەوە بەپێی یاسا قەدەغەیە و لیژنەیەکیان بۆ هەڵوەشاندنەوە و دەستبەسەرداگرتنی سامانی رێکخراوەکە پێکهێناوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan