ئابووری
زه‌وى كشتو‌كاڵى نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جوتیارێكى نمونه‌یی باس له‌وه‌ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌راورد به 10 ساڵى رابردوو، خه‌ڵك روویان له كشتوكاڵ و باخداریی كردووه، به‌هاى زه‌وى كشتو‌كاڵى به‌رزبووه‌ته‌وه.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێش 10 ساڵ، ته‌نها جوتیاره كۆنه‌كان كارى كشتوكاڵ و چاندن و باخدارییان ئه‌نجامده‌دا، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكى نوێ دروستبوون وه‌ك جوتیار و باخه‌وان كار ده‌كه‌ن".
وتیشى "به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك رووى له كارى كشتوكاڵی و باخداریی كردووه، خواست له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى زۆر بووه و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌شى گرانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر پێش 10 ساڵ زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى به‌هاى یه‌ك دۆنمى به 500 دۆلار بوایه، ئێستا بۆ 4 هه‌زار دۆلار واته 40 وه‌ره‌قه به‌رزبووه‌ته‌وه، زه‌ویه‌ك شوێنه‌كه‌ى باش بێت و جاده‌ى له‌سه‌ر بێ یه‌ك دۆنم به 10 هه‌زار دۆلاره".
ع
بیروڕا



