کوردستانی
بابەکر زێباری: تا ساڵى داهاتوو هێزى پێشمهرگه یهكدهخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
راوێژكارى سهربازیی سهرۆكى ههرێمى كوردسیان رایگهیاند، تا كۆتایی ساڵى 2026 سهرجهم هێزهكانى پێشمهرگه یهكدهخرێن.
بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند "حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆر گەورەی بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ناوە، ئەو ھەنگاوانەش بوونەتە ھۆی دڵخۆشیی ھاوپەیمانان و ئەوانیش بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتن و تا کۆتایی ساڵی داھاتوو سەرجەم ھێزی پێشمەرگە لە (11)فیرقەدا یەک دەخرێن و ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە".
وتیشى "تا ئێستا نزیکەی نۆ فیرقەی ھێزی پێشمەرگە دروست کراون، لەوانە دوو لە دھۆک و یەکێک لە بارزان و دوو لە ھەولێر دروست کراون و لە سلێمانیش چەند فیرقەیەک دروست کراون، بۆیە ھەنگاوی زۆر جدی و خێرا بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە نراون".
ئهوهشى خستهڕوو "بەپێی ئەو وادەیەی دیاری کراوە، تاوەکو کۆتایی ساڵی داھاتوو ھەموو ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی (11 ) فیرقەی پێشمەرگە یەک دەخرێن، یەکەی (70 و 80 ) نامێنن و لە فیرقەکان یەک دەخرێن".
ع
بیروڕا



