کوردستانی

داهاتی هەفتانەی پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی هەفتانەی پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە


 مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوی سایتی شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتەكان بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی  سلێمانی و هەڵەبجە لە رۆژی 3/5/2025 تا 9/5/2025، بڕی 10 ملیار و 436 ملیۆن و 310 هەزار دینار بووە. 

سایتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەو داهاتەی كە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا كۆكراوەتەوە 71%ی بەشێوەی نەختینەیە و 22%یشی بەشێوەی چەكە، ئەوەشی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.

سایتی شەفافیەت، تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و هەفتانە سەرجەمی ئەو داهاتانە بڵاودەكاتەوە كە لەو دوو پارێزگایە كۆدەكرێنەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan