کوردستانی

ئاگادارییەكی گرنگ لەسەر فۆرمی خۆراك بڵاودەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەكی گرنگ لەسەر فۆرمی خۆراك بڵاودەكرێتەوە


مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند" بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك پێویستی بە هیچ بڕە پارەیەك نییە و تەنیا پێویستی بە كارتی نیشتمانییە". . 

بەپێی ئاگادارییەك كە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، هاوڵاتییانی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی كە ئێستا بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك پێویستی بە هیچ بڕەپارەك نییە و هەركەس ئەو كارەبكات دوور و نزیك پەیوەندی بە حكومەتەوە نییە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم داواشی لە هاوڵاتییان كردووە بە دووربن لەو كەسانەی بۆ تۆماركردنی ناوی خێزان لە بەئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك پارە وەردەگرن، چونكە، چونكە سستمەكە لە هەرێمی كوردستان بەخۆڕاییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەموو هاوڵاتییەك پێویستە كارتی نیشتمانی هەبێت بۆئەوەی بێبەش نەبێت لە ناو تۆماركردن.
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال