ئابووری
کارتی نیشتمانی دەکرێتە بنەما بۆ فۆڕمی خۆراک
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکردووەو بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد لە چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە رێنمایی بە هاوڵاتییان دەدەن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "بە هاوبەشی وەفدێکی بازرگانی و پیشەسازیی عیراق لە هەشتی ئەم مانگە وەک دیارییەکی بچوک و یەکەم پارێزگا سەردانی هەڵەبجەیان کردووەو ماوەی سێ رۆژە پرۆسەکەیان دەستپێکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێنمایی تەواویان لەریی پەیج و ئەکاونتەکانیان لە شۆسیال میدیا رێنمایی تەواویان بۆ هاوڵاتییان لەسەر شێوازی پڕۆسەکە بڵاوکردووەتەوە لە رێگەی ئەپێکەوە زانیارییەکانی خێزان بە مۆبایلەکانیان بۆ سەر ئەپەکە دەگوزنەوە، کە ئەپەکە ناوی (البطاقة التموينية) لە رێی گوگڵەوە هاوڵاتییان دایدەبەزێننە ناو موبایلەکانیان".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای دابەزاندنی ئەپەکە بۆ ناو موبایلەکان چەند پرسیارێک یەک بە دوای یەک دێنەپێشەوە کە بریتین لە (ژمارەی فۆڕمی خۆراک، ناوی بریکار، کۆدی بریکاری خۆراک، ناوی هاوڵاتییەکە (سەرۆک خێزان) کە پێویستە هەموویان تۆماربکرێن دواتر وێنەی کارتی نیشتمانی سەرۆک خێزان دەگیرێت، دواتر پێویستە وێنەی یەک بە یەکی ئەندامانی خێزانەکە بگیرێت و لەسەر ئەپەکە تۆماربکرێت، تاوەکو فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ خێزانەکە دابەزێت".
باسی لەوەشکرد "لەم پرۆسەیەدا مەرجە هەموو هاوڵاتییەک کارتی نیشتمانی هەبێت و داوا لەو کەسانەش دەکات ئەوانەی تاوەکو کارتی نیشتمانییان نەبێت بەشەخۆراکی ئەو کەسە لە خێزانەکە هەڵدەبەسێرێت تاوەکو هاوڵاتییەکە کارتی نیشتمانی دەردەهێنێت بە پێچەوانەوە بەشە خۆراکەکەی دەبڕێت".
وتیشی "نووسینگەکانی کارتی نیشتمانی کارئاسانیان بۆ هاوڵاتییان کردووەو منداڵ و گەنج و بە تەمەن دەتوانن کارتی نیشتمانی دەربهێنن و ماوەی کاراکردنی ئەپەکەش بۆ هەر پارێزگایەک مانگێکە، ئەو هەڵەو کەموکوڕیانەش کە بۆیان دێتەپێشەوە لە هەڵەبجە لە پارێزگاکانی تر چارەسەری دەکەن، کارکردنی ئەپەکەش بەشێوەیەکە تاوەکو هاوڵاتییان لەسەر ئەپەکە ئۆکەی لەسەر وەرگرتنی هەموو ماددەکانی بەشەخۆراک نەکەن، ئەوا لای بریکارەکە دەمێنێتەوە تاوەکو هاوڵاتییەکە وەریدەگرێت".
ب ح

بیروڕا