د.نازەنین عوسمان

د.نازەنین عوسمان

شوکر بەژمارە کوڕ زیاتر لە دایک دەبێت وەک کچ

مرۆڤ خاوەنى 23 جووتە کرۆمۆسمە، 22 جووتیان کرۆمۆسۆمى لە شین و جوتە کرۆمۆسۆمەکەى تر کرۆمۆسۆمى توخمین، وە ئەو جووتە کرۆمۆسۆمەی تەخمە کە نێرە یان مێیە دەستنیشان دەکات.

 لە نێرەدا جووت کرۆمۆسۆمى توخمى پێک هاتووە لە XY  وە لە مێینە  لە XX . 
هێلکە تەنیا یەک کرۆمۆسۆمى تێدایە ئەویش هەردەم کرۆمۆسۆمى X حەیمەنیش هەر یەک کرۆمۆسۆمى تێدایە  یان کرۆمۆسۆمى X یاخود کرۆمۆسۆمى Y.
کاتى جوت بون هێلکەى دایک وتۆى باوک بەیەک دەگەن هێلکەى پیتێن دروست دەبێت کە دەبێتە خاوەنى جووت کرۆمۆسۆمى توخمى. گەر ئەو حەیمەنەى هەڵگرى Y بو ئەوا ئەو منداڵەى دروست دەبێت کوڕ دەبێت وە ئەگەر ئەو حەیمەنەى هێلەکەکە پیتێن دەکا هەڵگرى X بێت ئەوا منداڵەکە کچ دەبێت. 

گەر هەروا سەیرێکى ئەگەرەکان بکەین رێژەیەکى حسابى گشتى ئەبێت ژمارەى کوڕو کچ وەک یەک بن. لە دێر زەمانەوە ژمارەى کوڕ و کچ لە ناو کۆمەڵ شوێنى مشت و مڕ بووەو زانستان بەدواى داچوون و لەو رێژەیە گەڕاون کە ژمارەى کوڕ و کچ چەندە و بەو ریژەیە دەڵێن رێژەى سێکسى. ئەم رێژەیە وا دەژمێردرێ کە بو 100 کچ کە لە دایک دەبێت چەند کوڕ بەرانبەرى لەدایک دەبێت. ئەم رێژەیە بەپێى تەمەن و بەپێى شوێن و بەپیى کات دەگۆڕێ. 

لەکاتى ئاسایى و بێ دەست تێوەردانى مرۆڤ ئەو رێژەیە لە سروشتدا بۆ 100 کچ 106 کور لەدایک دەبێت ئەم رێژە سروشتیە واى کردوە باڵانسێک راگیرێ ، هەرچەندە لێرە رێژەى کوڕ زیاترە، بەڵام با بزانین بۆ ئەو رێژەیە بەو زیادیەوەى بەڵانسەکە رادەگرێت؟
کوڕ لە تەمەنى منداڵى دا لەشى ناسکترە و زیاتر نەخۆشدەکەوێت ژمارەى مردنى زیاترە تا تەمەنى 14 ساڵى، پەروەردەو ژیان واى لە کوڕ کردوە کە زیاتر سەرەڕۆ بێت و زیاتر زەرەر لە لەشى خۆى بدا لەتەمەنى هەرزە کارى و گەنجى جگە لە بەشدارى شەڕ و جەنگدا کە ژمارەى مردنى کوڕ زیاترە لە کچ و زیاتر بەر کارەساتى مردن دەکەوێت، لە تەمەنى 25 بۆ 55 پیاو زیاتربەرگە دەگرێت بە جیاوازیەکى کەم  وە لەو تەمەنە گرنگە کە هاوکێشەى نێوان نێو مێ نزیک بن لە یەک کە ماوەى زاوزێێە ولەو تەمەنە بەلانسى رێژەکە راگیراوە.  لەپاش تەمەنى 55 پیاو زیاتر توشى نەخۆشیەکانى شێرپەنجە و نەخۆشیەکانى دڵ و سەکتەى دڵ دێن و تەمەنى پیاو بە گشتى نزیک 9 ساڵ کورترە لە رێژەى تەمەنى ژن، لە 10 کەس کە تەمەنەنیان دەگا بە 100 ساڵ 9 لەوانە ژنن لە تەمەنى 60 ساڵى بەرەو سەرەوە رێژەى ژن زۆر زیاترە لە رێژەى پیاو.

سروشت بەبێ دەستکارى مرۆڤ ئەو بەڵانسە رادەگرێت تا مرۆڤ لەناو نەچێت وە ئەمە بۆ زۆربەى زۆرى گیانلەوەرەکانى تریش لەبارە، هەرکاتێک گیانلەبەرێک زۆر زیادى کرد سرۆشت بۆئەوەى بەڵانس بخاتەوە ناو ژینگە و ئیکۆسیستم  گیانلەبەرێکى تر زیاد دەکا کە کێبڕکێى دەکا.
لەدواى جەنگى جیهانى یەکەم و دووەم ژمارەى نێرە لە هەموو جیهان کەمى کرد، بەڵام بۆ ساڵانى دواتر ژمارەى لەدایکبوونى کوڕ زۆر زیادى کرد تا ئەو بەڵانسە دروست بکاتەوە، ئمەش بەهۆى کەمبوونەوەى ژمارەى کوڕ جۆرە سترێس و ترسى درێژخایانى دروستکرد لەناو کۆمەڵ، ئەم ترسە درێژخایەنە بووە هۆى زیاد بوونى هۆرمۆنى تێستێستیرۆن لە ژنان و ئەمە ریخۆشکەربوو بۆ پیتاندنى هێلکە بە حەیمنى سێکسى کوڕ و بو بە هۆى لەدایکبونوى ژمارەیەکى زۆر زیاتر لە کوڕ وەک لە کچ.

رێژەى گشتى کوڕ لە جیهان  51،9% بەراکبەر بە 48،9% بۆ کچ. ئەم ڕێژەیە بەپێى شوێن دەگۆڕێ، پشتێندێک دروستبووە لەنێوان چین و هیند و ئێران و عەرەبى سعودى و باکوورى ئەفەریقا بەدرێژایى ئەو پشتێندە ژمارەى کوڕ زۆر زیاترە لە ژمارەى کچ. کە ئەمە مەترسى دەخاتە دواڕۆژى زاوزێ لەو وڵاتانە، ئەمە بەشێکى بەهۆى دەستکردى مرۆڤە لەگەڵ هەندێ هۆى تایبەتى تر. نێر لە هەموو کۆمەڵگایەک بایەخى زیاتر پێدەدرێ و زیاتر خەڵک حەز دەکات کە کوڕیان ببێت تا کچ، بەڵام لەهەندێ کۆمەڵگا ئەو جیاوازیە زۆر زەق ترە.  سیاسەتى یەک منداڵ لە چین و کەمکردنەوەى ژمارەى منداڵ لە هیند وگوێنەدان بە تەندروستى منداڵى کچ و لەباربردنى کۆرپەڵەى کچ، ئەو رێژە زۆرەى نێرە تا سەرو 65 ساڵێش هەر دەمینێتەوە، چونکە جیاوازیەکانى زۆرى لەدایکبونوى کوڕ هێندە زۆرە کە لە تەمەنى پیریش ئەو تەرازوە هەر دروست نابێتەوە.

لە هەندێ وڵاتان وەکو ئەوروپا و ئەمریکاى لاتینى رێژەى کچ زیاترە لە رێژەى کوڕ وە لە هەندێ وڵات ئەو رێژەیە یەکسانن وەکو ئوستورالیا. 
لە عیراق ژمارەى لەدایکبوونى کۆڕ زیاترە لەو رێژەیەى کە یەکسانى دروست دەکات لە تەمەنى لاوى وە ئەو وتەیەى ئەو دکتۆرەى هەولێر کردى و سوپاسگوزارى خۆى راگەیاند کە ژمارەى لەدایکبوونى کوڕیان زیاترە لە نەخۆشخانەکەیان نمونەیە کى واقع حاڵى داتایى و بیرکردنەوەى خەڵکە. زۆرجار باس لەوە دەکەن کە ئەو هەموو شەڕەى کوردستان و عیراق پێیدادەڕۆیشتوە ژمارەى کوڕى کەمکردۆتەوە  و ژن بە سەڵتى دەمینێنەوە و پاسا و بۆ ئەو دەهێنەوە کە فرە ژنى ئەوە چارەسەردەکا درۆیەکى حاشا هەڵنەگرە، بەڵام بەداخەوە لەکوردستان لەڕێگاى میدیاوە، لایەنگرانى فرەژنى و پەیڕەوە کردنى شەریعەتى ئیسلام رەواج بۆ ئەوە دەکەن کە گوایە ژمارەى ژن زۆرە و ژمارەى کوڕ کەمە و کە دورە لە راستى لەوەش خۆشتر دەیخەنە قالبى کوردایەتى گوایە بۆ پاراستنى توخمى کوردە.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan