کوردستانی

تیكتۆكچییه‌كان ده‌ستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیكتۆكچییه‌كان ده‌ستگیركران

مه‌ودا میدیا-

ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستگیركردنى چوار تیكتۆكچى راگه‌یاند به‌هۆى به‌كارهێنانى وێنه‌و ده‌ربڕینى نه‌شیاو.

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى:

هەڵمەتی  بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان
بەردەوامە و دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چوار تیکتۆکچی ڕادەگەیەنێت. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەڕۆژانی ٢٠٢٥/٤/٢٦ تا ٢٠٢٥/٥/٥ بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد، (چوار )تیکتۆکچی بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشرین و هەڕەشەکردن لەلایڤەکانیاندا دەستگیرکران.

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگە، بەهاوکاری و زانیاری هاوڵاتیان بەردەوامە.

ع
Qaiwan
Qaiwan