کوردستانی
پارتى ده‌ستیكرد به گۆڕینى به‌رپرسى لقه‌كان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه 20ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024 به‌ڕێوه‌چوو، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستیكرد به گۆڕینى به‌رپرسى لقه‌كانى.
هه‌رچه‌نده پارتى پێى وایه گۆڕینى ئه‌و به‌رپرسانه په‌یوه‌ندیی به كار‌و به‌رنامه‌ى حزبه‌كه هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕاى شاره‌زایان گۆڕینى به‌رپرسى لقه‌كان په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردن و خراپى ئه‌داى به‌رپرسى لقه‌كان و كاركردنیان بووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ى ده‌نگى حزبه‌كه كه‌میكردووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "زانا مه‌لا خالید، كه سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى بوو له خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان، كراوه‌ته به‌رپرسى لقى دووى پارتى له هه‌ولێر".
ساڵى رابردووش، عه‌لى عه‌ونى، به‌رپرسى لقى یه‌كى پارتى له دهۆك لابرا، ئه‌ویش به‌هۆى خراپى ئه‌داو كاركردنى ناوبراوبوو، له‌وكاته‌وه تا ئێستا عه‌لى عه‌ونى كه زۆرترین ده‌ركه‌وتنى هه‌بوو له میدیاكان، ئێستا هیچ ده‌ركه‌وتنێكى نییه.
ع
بیروڕا



