کوردستانی

سبەینێ خۆڵبارین کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ خۆڵبارین کۆتایی دێت
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد لە ئەنجامی هێزی جوڵەی  خێرایی بای باشوور و بای رۆژئاوا لە ئاستێکی نزم بۆ بەرزی هەڵیکردووە، خێرایی  هەندێک جار لە سەروو 25 بۆ 50 کم لە کاتژمێرێک دا دەبێت،لە هەندێک ناوچەی جیا جیا تۆماردەکرێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بایەکە نووەتەهۆی هەڵگرتنی تۆزو خۆڵێکی وشکی چڕ لە بیابانەکان و دروستبوونی خۆڵبارینێکی چڕ، کە رووی لە شارەکانی عیراق و بەشێکی زۆری شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووەو بۆتە کەشێکی ئاڵۆزو کەمبوونەوەی ئاستی بینین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە سبەینێ لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ، بەرەو لاوازی دەڕوات، دواتر کۆتایی دێت، دۆخەکە  ئارام دەبێتەوە هاوکات لە بەرهەڵکشانی شێیەکی زۆر لە دەریای سوورەوە لەگەڵ دابەزینی چینە بارستە هەوایەکی سارد بەریەک دەکەون".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ و سبەینێ لە بەشێکی زۆر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت، ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان باران دەبارێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال