کوردستانی

هەزاران پێشمەرگەی تر زەوییان پێدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەزاران پێشمەرگەی تر زەوییان پێدەدرێت
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە کە 19 هەزار پێشمەرگه رەزامەندی تەرخانکردنی زەوییان بۆ گەڕاوەتەوە، 40 هەزار پێشمەرگە ماون و ئەوانیش زەوییان بۆ تەرخان دەکرێت.

سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رفۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار رایگەیاند "رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە تەرخانكردنی زەوی بۆ 9 هەزار و 500 پێشمەرگە گەڕاوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیستێکی تری کە ناوی زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگە بۆ ئەنجومەنی وەزیران نێردراوەو تاوەکوو ئێستاش زیاتر له 19 هەزار پێشمەرگه رەزامەندی تەرخانکردنی زەوییان بۆ گەڕاوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لیستی ئەو 19 هەزار پێشمەرگەی رەزامەندییان بۆ هاتووەتەوە، ناوی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگەی تێدا نەبووە، ئێستا فۆڕمەکانی ئەوان وردبینی دەکرێن و لیستی ناوی ئەوانیش دەدرێته ئەنجومەنی وەزیران".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال