کوردستانی

یەكێتی مامۆستایان داوای 59 مووچەی پاشەكەوتكراو دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی مامۆستایان داوای 59 مووچەی پاشەكەوتكراو دەكات
مەودا میدیا-

یەكێتیی مامۆستایانیی كوردستان بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەیانەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

یەكێتیی مامۆستایانیی كوردستان رایگەیاند "لە قوربانیدان و چالاكییەکاندا هەمیشە پێشەنگ بوون و سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن و پارێزگاریكردن لە مافی مامۆستایان ئامانجیان بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێستاش سڵ لە داكۆكیكردن لە داواكارییە رەواكانیان ناكەنەوە و داوای گرنگیدانی دارایی بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و چارەسەر كردنی كێشەی هات و نەهاتی مووچە بەشێوەیەكی بنەڕەتی و گێڕانەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكەن".

ئەوشی خستەڕوو "پێویستە حکومەتی هەرێم قەرەبووی ئەو 59 مووچە پاشەكەوتكراو و وەرنەگیراوەی مامۆستایان بکاتەوەو گرنگی زیاتر بەخوێندن لەناوچە كێشە لەسەرەكان و مامۆستایانی گرێبەست بدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan