کوردستانی

رێوشوێنی تووند بەرانبەر کافتریاکان دەگیرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێوشوێنی تووند بەرانبەر کافتریاکان دەگیرێتەبەر
مەودا میدیا-

دوای کوژرانی گەنجێک لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزاکە، لیژنەی ئارامی و ئاسایش بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای شارەزوور کۆبووەو چەند بڕیارێکی دەرکرد.

رزگار غەفور، قائیمقامی قەزای شارەزوور رایگەیاند "بازاڕ، دوکان،  کافتریاکان، بلیارد، نێرگەلەخانە و شوێنەگشتیەکان تاکاتژمێر یەکی شەو رێگە پێدراون بکرێنەوە لەدوای ئەو کاتژمێرەروە قەدەغەیە روروبەروی لێپرسینەوە و رێکاری یاسایی دەبنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چوونە ژوورەوەی گەنجانی خوار تەمەنی(18)ساڵ بۆ بلیارد و کافتریا و نێرگەلەخانەکان قەدەغەیە و بەپێچەوانەوە خاوەنی دوکان و بلیارد و کافتریاکان رووبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan