کوردستانی
به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تیی خۆسه‌رو دیمه‌شق له‌سه‌ر ده‌ستورى سوریا گفتوگۆده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، نوێنەرانی حكومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا گفتوگۆیه‌كی سیاسیی دەكەن لەبارەی میكانیزمی هەمواركردنی ماددەكانی راگەیاندنی دەستوریی ئەمدواییەی سوریا.
روانگەی سوری لە زاری سەرچاوەکانییە بڵاوی کردەوە "ئەم گفتوگۆیە دوای ناڕەزایەتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە"دێت لەبارەی داغڵكردنی هەندێک ماددە لە دەستوورەكەدا، كە لەو رێككەوتنە سیاسییەدا نەهاتووە كه 10ى ئازاری رابردوو لەنێوان هەردوولا ئیمزا كراوە".
باس له‌وه‌شكراوه "دانوستانەكانی ئێستای دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر ئامانج لێی گەیشتنە بە چوارچێوەیەكی تەوافوقیی كە گەرەنتی مافی دانیشتوانی ناوچەكانی باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا بكات".
هه‌روه‌ها "قۆناغی ئێستا دەستپێكی قۆناغێكی سیاسییە كە لەسەر بنەمای دیالۆگ و ئاشتی راوەستاوە، دوور لە بەریەككەوتنی چەكداریی و لەچوارچێوەی هەوڵدان بۆ داننان بە مافە سیاسییەكانی كورد هاوكات لەگەڵ باشبووونی پەیوەندییەكانی حكومەتی سوریا و سعودیە و ئەمه‌ریكا، كە قورساییێكی زیاتر بەم قۆناغە دەدات".
ع
بیروڕا



