کوردستانی

مه‌سعود بارزانى: له‌ به‌غداى قه‌بوڵ ناكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود بارزانى: له‌ به‌غداى قه‌بوڵ ناكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌غداى قه‌بوڵ ناكه‌ین جارێكى تر مووچه‌ دوابخات.

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند "دواخستنى مووچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بیانووه‌ و هیچ شتێك نییه‌ وا له‌ به‌غدا بكات مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوابخات".

وتیشى "جارێكى تر له‌ به‌غداى قه‌بوڵ ناكه‌ین وه‌ك مانگه‌كانى رابردوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوابخات و یاری به‌ قوتى خه‌ڵكه‌كه‌مان بكات".

ئه‌و قسانه‌ى بارزانى له‌كاتێكدایه‌، بۆ مووچه‌ى مانگى چوار، به‌غدا به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێم چه‌ند رۆژێك مووچه‌ى مانگى چوارى دواكه‌وت.

ع
Qaiwan
Qaiwan