کوردستانی

له‌ پرۆژه‌ى رووناكى هه‌ركه‌س پاره‌ى كاره‌با نه‌دات كاره‌باكه‌ى ده‌بڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ پرۆژه‌ى رووناكى هه‌ركه‌س پاره‌ى كاره‌با نه‌دات كاره‌باكه‌ى ده‌بڕدرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ پرۆژه‌ى رووناكى هه‌ر كه‌س پاره‌ى كاره‌با نه‌دات كاره‌باكه‌ى ده‌بڕدرێت.

ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی رایگه‌یاند "نابێت بهێڵدرێت هاوڵاتیی پارەی كارەبای لەسەر كۆببێتەوە و ئەگەر هاوڵاتییەك پارە نەدات، كارەباكەی دەكوژێتەوە".

وتیشى "لە ئێستادا 13 هەزار هاوبەشی كارەبا لە سلێمانی كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە و پلانمان هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ، هەموو سلێمانی بگرێتەوە".

گرانى نرخى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى هاوڵاتییانى نیگه‌رانكردووه‌، به‌پێى ئه‌و نرخه‌ى دانراوه‌ یه‌ك كیلۆوات له‌ 72 دیناره‌وه‌ بۆ 350 دیناره‌، به‌وه‌ش هه‌ر ماڵێك ئاسایی له‌ وه‌رزى هاوین و زستان له‌ نێوان 150 هه‌زار دینار بۆ 500 هه‌زار دینارى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مانگانه‌.

به‌پێى بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێم، لە پڕۆژەی رووناكیدا، مانگی یەكەم 50 %، مانگی دووەم 25%و مانگی سێیەم 15% داشكاندن بۆ نرخی كارەبا دەكرێت، تاوەكو خەڵك لەگەڵ نرخەكەدا رابێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال