کوردستانی
گۆڕانكاریی له پێدانى كاره‌باى موه‌لیده‌كان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له ئه‌مڕۆوه پێنجشه‌ممه، 15ى ئایار، گۆڕانكاریی له کاتەکانی پێدانى كاره‌باى موه‌لیده‌كان كراوەو هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانیی بڕا، موه‌لیده‌كان كاره‌با هه‌ڵده‌كه‌ن بۆ هاوڵاتییان.
عوسمان سه‌لیم، خاوه‌نى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و خشته‌ى بۆیان دیاریكراوه، له رۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌وه، واته ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كاركردنى موه‌لیده‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ر هاتووه".
وتیشى "به‌هۆى هاتنى گه‌رما، هاوڵاتییان پێویستییان به فێنككه‌ره‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانیی بڕا، موه‌لیده‌كان كاره‌با هه‌ڵده‌كه‌ن بۆ هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و خشته‌یه له سلێمانى جێبه‌جێ كراوه و موه‌لیده‌كان 24 كاتژمێر ئاماده‌ن بۆ كاركردن".
ع
بیروڕا



